ده‌رباره‌ی ئێمه‌ 02 تشرینی دووەم 2018

ده‌رباره‌ی كۆمپانیا

Rate this item
(0 votes)

 

سه‌ره‌تای كاركردنمان له‌ بواری ئاسنگه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1987 كه‌ لــــــــــه‌م ساڵه‌ دا ئاسنی به‌كارهاتوو ده‌ستێكی كارمان بوو ، له‌ ساڵی 1989 تاكو 1991 ، توانیمان په‌ره‌به‌ كاره‌كه‌مان بده‌ین :

دروست كردنی ده‌رگا و په‌‌نجه‌ره‌ به‌رهه‌مێكی تر بوو له‌ ساڵی 1991 تاكو ســــــــــــــــاڵی 1996 هه‌نگاوێكی تر بوو به‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كاره‌كانمان كه‌ ئه‌ویش دابینكردنی هه‌موو جۆره‌ ئاسنێك بوو ، له‌ ساڵی 1996 تاكو ساڵی 2003 جگه‌ له‌ پێشكه‌ش كردن و دابی ن كردنی به‌رهه‌مه‌ دروستكـــراوه‌ ئاسنیه‌كان ، دروستكردنی كارگه‌ی ته‌لی په‌‌رژین له‌ هه‌ردوو جۆری گــــه‌لڤه‌نایز وپی ڤی سی بوو به‌ به‌رهه‌مێكی ترمان و وه‌رگرتنی مۆله‌تی بوون به‌ كۆمپانیاش له‌م ســـــــــــــاڵه‌ دا ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بوو كه‌ تیایدا توانیمان په‌ره‌ به‌ كاره‌كانمان بده‌ین ، به‌ره‌و پێش چوون له‌ بواری پیشه‌ســــــــــازی ئاسنی و بایه‌خ دانی پڕبه‌های حكومه‌ت به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی تـــــــــــــــــــــــایبه‌ت ده‌رفه‌تێكی تری بۆ ئێمه‌ ره‌خساند كه‌ تیایدا توانیمان گه‌وره‌ترین ده‌زگـــــــــــــــــــای مه‌قه‌س وپرێس و خواركردنه‌وه‌ی ئاسنی له‌ ناوچه‌كه‌ دابمه‌زرێنین و ئاستی پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌مه‌كــــــــــــــــانمان به‌ره‌و كوالیتی به‌رزوو مواسه‌فاتی جیهانی هه‌نگاوی نا بۆیه‌ كۆمپانیای ئاسن كار‌ هه‌ڵسا به‌ دابه‌ش كــــــــــــــــردنی ئه‌و خزمه‌تانی پێشكه‌شی ده‌كات بۆ چه‌ند به‌شێك بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن و پێشكه‌ش كــــــــــــردنی به‌رهه‌مه‌كان وه‌ ناو نرا به‌ ( ئاسن كار) وه‌ ئێستاش زیاتر له‌ 24 گروپی شــــــــــــــــــــــــاره‌زاو پسپۆر له‌ بواره‌كه‌ی كه‌ له‌ 10ساڵ تاكو 30ساڵ كاریان ئه‌نجــــــــــــــــــــــــامداوه به‌سه‌رپه‌شتی ئه‌ندازیاران و پسپۆرانی شاره‌زا‌ پێكهاته‌ی گروپه‌كانن .

 

 

• دروستكردنی كرێنی ئاسمانه‌ .

• دروستكردنی هۆڵی جۆراوجۆر .

• دروستكردنی پردی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌و ئۆتۆمبێل .

• دروستكردنی تانكی‌ جۆراوجۆر .

• دروستكردنی ته‌لی په‌رژین .

• دروستكردنی هه‌مووجۆر ه‌ پارچه‌یه‌ك به‌ ئامێری پێشكه‌وتوو ‌ كه‌ بۆ هه‌ر كارێ كی تایبه‌ت به‌ كاربێ‌ .

Read 75 times
Last modified on 26 تشرینی دووەم 2018

ده‌رباره‌ی كۆمپانیا

سه‌ره‌تای كاركردنمان له‌ بواری ئاسنگه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1987 كه‌ لــــــــــه‌م ساڵه‌ دا ئاسنی به‌كارهاتوو ده‌ستێكی كارمان بوو ، له‌ ساڵی 1989 تاكو 1991 ، توانیمان په‌ره‌به‌ كاره‌كه‌مان بده‌ین. زیاتر

 

په‌یوه‌ندی

ناونیشان پشه‌سازی باشوور

عیراق هه‌ولێر

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: 009647504452081

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: 009647704452081

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: 009647507301726

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: 0662545061

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: 0662546051

لاپه‌ڕه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

Facebook Page